
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە و خراپبوونی باردودۆخی کەرتەکە، هەر یەکە لە ئوسترالیا و نیوزلەندا نیازی خۆیان بۆ ناساندنی دەوڵەتی فەلەستین دەخەنەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە غەززە ''داگیرکردنی تەواوی غەززە''، ئوسترالیا ڕەخنەی لەم بڕیارە گرت و جەختی لەوە کردەوە ئیسرائیل و پابەند نییە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئوسترالیا لە مانگی ئەیلوولدا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێت، هاوکات ئەمە دەرفەتێکە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی فەڵەستین هاوکات گوتی، "حەماس هیچ ئایندەیەکی لە دەوڵەتی فەڵەستین دا نابێت و ڕوونیشی کردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە ناوچەکە پێویستی بە چارەسەرێکی سیاسی هەیە نەک چارەسەری سەربازی.
لەلایەکی دیکەوە: کریستوفر لوکسۆن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بیر لە دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستینی دەکاتەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش دووپاتی دەکاتەوە، لە مانگی ئەیلوولدا لەبارەی دەوڵەتی فەڵەستین بڕیارێکی فەرمی دەدەین.
باکگراوند: 28ـی تەممووزی 2025، کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ڕێگە چارەی ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل بە هاوسەرۆکاییەتی فەرەنسا و سعودیە لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






