ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران واژۆ کرا

شەیری بکە لە:
ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران واژۆ کرا

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە

ئاڤا نیوز

بە چاودێری سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەریەکە لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە بەغدا ڕێککەوتنێکی ئەمنییان واژۆ کرد.

چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی لاریجانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ئەعرەجی کۆبووەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕێککەوتنێکی ئەمنیی سنوورییان واژۆ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند: بە چاودێریی سەرۆکوەزیران، ئەعرەجی و لاریجانی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنیان پەیوەست بە سنووری نێوانیان واژۆ کرد.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سوودانی لە میانەی دیدارەکەدا دووپاتی کردەوە، "عێراق هەوڵی بێوچان دەدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و پتەوکردنی هاوبەشییە بەرهەمدارەکان لە بوارە جیاجیاکاندا دەدات بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق و ئێران بکات".

شەیری بکە لە: