
خێمە و شوێنی مانەوەی زیارەتکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بۆ چوارەم ساڵە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە زیارەتکارانی شیعە مەزهەب دەکات. ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار زیارەتکاری ڕووسی و جۆرجی و ئازەربایجانی بە هەولێردا بەرەو نەجەف و کەربەلا ڕۆیشتوون.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە چلەی ئیمام حوسێن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بە ملیۆنان زیارەتکار لە وڵاتانی جیاوازەوە ڕوو لە نەجەف و کەربەلا دەکەن، یەکێک لەو ڕێگایانەی زیارەتکاران هاتووچۆی پێدا دەکەن سێ دەروازە وشکانییەکەی هەرێمی کوردستانە، حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان.
لێدوانی فەرمی: سالار تەحسین، بەڕێوەبەری پاسپۆرت و نشینگەی حاجی ئۆمەران بە ئاڤا میدیای وت، لە ڕۆژی 30 مانگەوە هاتووچۆی زیارەتکاران دەستیپێکردووە. زیارەتکاران پێکهاتوون لە خەڵکی ئێران، تورکیا، جۆرجیا، ڕووسیا و ئازەربایجان. لەماوەی 11 ڕۆژدا شەش هەزار و 500 زیارەتکار بە دەرەوازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتووچۆیان کردووە.
بەوتەی سالار تەحسین، زیارەتکارانی ئێران و تورکیا ڤیزایان ناوێ، بەڵام ئەوانەی لە وڵاتانی دیکەوە دێن بۆ نموونە ڕووسیا، جۆرجیا و ئازەربایجان پێویستیان بە ڤیزا هەیە و چوار جۆر ڤیزا بۆ ئەوان هەیە. (ڤیزای موقەدەسە) پێویستە پێشتر وەرگیرا بێت و عێراق ئەو جۆرە ڤیزایە دەداتە زیارەتکاران، (ڤیزای ئەلیکترۆنی فیدراڵی)، (ڤیزای ئەلیکترۆنی هەرێمی کوردستان) ئەگەر ئەو زیارەتکارانە ئەو سێ جۆر ڤیزایەیان نەبوو، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران (ڤیزای ئیزتراری) کە تایبەتە بە زیارەتکارەکاران، دەدرێت.
ئەوە پێویستە بیزانیت: زیارەتکاران لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە کە دێنە هەرێمی کوردستان لە دەروازەکە پشوویەکی کورت دەدەن، دواتر لە سۆران بنکەیەک دانراوە بۆ پشووی کاتی، دواتریش دێن بۆ هەولێر. ئەمساڵ شاری هەولێر وەک ترانزێت دیاریکراوە، لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی شوێن ئامادەکراوە بۆ مانەوە، خواردن و خواردنەوە و پێداویستی تەندروستی ئامادەکراوە. خزمەتگوزاری کۆستەریش بە کەمترین نرخ دانراوە بۆ ئەوەی زیارەتکاران بە کەمترین تێچوو تا نەجەف و کەربەلا و بەغدا بڕۆن. تیمێک تا بازگەی شێراوە زیارەتکاران بەڕێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






