
ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان ڕادەگەیەنێت و ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بە هێڵی سوور ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت، "بە هیچ شێوەیەک بابەتی دانوستان نییە و ڕەتیدەکەینەوە".
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی، سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات پێشبینییان کردووە، دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەڕێگەی نێوەندگیرێکەوە دەستپێبکەنەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەبێتە وێستگەی یەکەمی دانوستانەکان.
لێدوانی فەرمی: مەجید تەخت ڕەوانچی، یاریدەدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تاران ئامادەیە لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکاندا، هەندێک سنوردارکردنی دیاریکراو لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا قبووڵ بکات، بەڵام کۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە هیچ شێوەیەک بابەتی دانوستان نییە و ڕەتیدەکەینەوە.
- "ئێران دەتوانێت لەبارەی تواناکان و سنووردارکردنەکانی پیتاندنەوە نەرمی بنوێنێت، بەڵام لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ناتوانێت بە ڕاگرتنی پیتاندن ڕازی بێت، چونکە ئەمە پێویستە و ئێمە دەبێت پشت بە خۆمان ببەستین، نەک بە بەڵێنی بەتاڵ."
لەلایەکی دیکەوە: پێشتریش عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا وتبووی: پەیاممان پێگەیشتووە و ئەوەی کە لە داهاتوودا دانووستان ئەنجام بدرێت بەندە بەوەی کە بارودۆخەکە چی دەخوازێت. ئێمە لە هەر شوێنێک پێویست بکات دەجەنگین و لە هەر شوێنێک پێویست بکات دانوستان دەکەین بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، دەستبەرداری هیچ کام لە ئامرازە بەردەستەکان نابین و دانوستان ڕەتناکەینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





