دیمەنێکی شاری سۆران
ئاڤا نیوز
بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کار لەسەر چەند میکانیزمێک دەکرێت، بۆ ئەوەی زەوییەکان ئامادە بکرێن.
وێنە گەورەکە: هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە و تا ئێستا ڕەزامەندی پێدانی زەوی بە نزیکەی 485 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە دراوە، لە سنووری هەندێک شارەوانیش دابەشکردنی زەوی دەستی پێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا ئێستا ڕەزامەندی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 36 هەزار کەس گەڕاوەتەوە، بەڵام تەنیا هەشت هەزار پارچە زەوی ئامادە کراوە، بۆیە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەو سنوورە دوادەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بە ئاڤای گوت: کار لەسەر چەند میکانیزمێک دەکەین بۆ ئامادەکردنی زەویی پێویست بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: چەند نەخشەیەکی کەرتی پێشنیازکراون بۆ ئەوەی سنووری شارەوانییەکان فراوان بکەین.
دووەم: ئەگەر چارەسەری یەکەم جێبەجێ نەکرا، بە هەماهەنگی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و وەزارەتی شارەوانی کار لەسەر ئەوە دەکەین، لە شوێنی دیکە زەوی بە فەرمانبەران بدرێت.
گرفتە سەرەکییەکە: هەڵکەوتەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شاخاوییە و دەشتایی کەمە، ئەمەش لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕووبەری ئاستەنگ کردووە لە دابینکردنی زەوی بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت.
ئەمەش بزانە: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە 6 قەزا و 13 ناحیە پێکهاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






