
دیمەنێکی شاری بەسرە
ئاڤا نیوز
بەهۆی پچڕانی کارەبا و ئاو و ئۆکسجینەوە، نەخۆشخانەی سەییاب لە ناوەندی شاری بەسرە لە کارکەوت و تەندروستیی پارێزگاکەش هۆکارەکەی ڕوونکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، تێیدا نەخۆشخانەی سەییابی شاری بەسرە بەتاریکییەکی تەواو دەردەکەوێت، بە وتەی شایەتحاڵان بەهۆی بچڕانی کارەباوە ئاو و ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە نەماوە، ئەمەش وایکردووە زۆربەی نەخۆشەکان لە بەشەکانی بوژاندنەوە و چاودێریی چڕەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە بگوازرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس تەمیمی، بەڕێوەبەری تەندروستیی بەسرە ڕایگەیاند: کێشەیەکی تەکنیکی بووەتە هۆی کوژانەوەی کتوپڕی کارەبای نەخۆشخانەکە.
تەمیمی نەمانی ئۆکسجین و ئاوی لە نەخۆشخانەکە ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە تیمە ئەندازیارییەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ چاککردنەوەی کێشەکە و ئێستا پشت بە مۆلیدەکان دەبەستن تاوەکو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە وێستگەی کارەبای 'حەمزییە' لە پارێزگای ئەنبار لەکارکەوت، بەو هۆیەوە کارەبای سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بچڕا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





