
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "پشتگیری ڕاستەوخۆی پلانەکەی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە ناکەم، بەڵام نابێت حەماس لە کەرتەکە بمێنێتەوە".
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە و لە ماوەی ڕابردووشدا پلانێکی بۆ داگیرکردنی تەواوەتی کەرتەکە خستەڕوو بەمەستی ئازادکردنی بارمتەکان و لەناوبردنی حەماس، بەڵام ئەو پلانە کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، ڕاستەوخۆ پشتگیری لە پلانەکانی ئیسرائیل ناکات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتگیری ڕاستەوخۆی ئیسرائیل ناکات بۆ داگیرکردنی غەززە، بەڵام ئاماژەی بەوەشدا کە حەماس بارمتەکان ئازاد ناکات ئەگەر گۆڕانکارییەکی گەورە نەکرێت.
هاوکات ترەمپ گوتی، "ئیسرائیل دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە هەنگاوی داهاتووی چی دەبێت؟ ئایا ڕێگە بە بزووتنەوەی حەماس دەدەن لە غەززە بمێننەوە و ئەوەندەی من دەزانم ئەوەیە ناتوانن لەوێ بمێننەوە".
لەلایەکی دیکە: وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی حەماس، ترەمپ گوتی، "7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023تان لەبیر نەچێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






