بۆ یەکەمجار؛ گوڵی ڕۆز لە هەولێرەوە ڕەوانەی سعودیە دەکرێت

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار؛ گوڵی ڕۆز لە هەولێرەوە ڕەوانەی سعودیە دەکرێت

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە لە حەوت ڕۆژی داهاتوودا گوڵی جۆری (ڕۆز)، کە لە هەولێر بە سیستمی پێشکەوتووی هایدرۆپۆنیک (چاندنی ناو ئاو) بەرهەمهێنراوە، هەناردەی وڵاتی سعودیە بکرێت.


بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەمجارە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق گوڵی بەرهەمی ناوخۆیی هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە بکرێت، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان.


لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە نیشانەی بایەخدانی زیاترە بە بەرهەمی خۆماڵی و هەوڵەکان بۆ بەبازاڕکردنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەردەوام دەبن


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوڵی ڕۆز بەهۆی ڕەنگ و بۆنە تایبەتەکەیەوە، یەکێکە لەو گوڵانەی کە لەسەر ئاستی جیهان خواستێکی زۆری لەسەرە.


هەنگاوی داهاتوو: حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم جۆرە بەرهەمانە و دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆیان، ئەمەش هەم پشتگیرییەکە بۆ جووتیاران و هەمیش سەرچاوەیەکی نوێی داهاتە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

زانیاریی زیاتر: گوڵەکە بەرهەمێکی جیاوازە، چونکە لە خاکدا نەچێنراوە، بەڵکو لەناو ئاو و لە کەشێکی تایبەتدا گەشەی کردووە، ئەمەش شێوازێکی نوێی کشتوکاڵییە لە ناوچەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ