یەکەم کۆنفڕانسی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
یەکەم کۆنفڕانسی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

زیاتر لە 40 کۆمپانیا و دامەزراوەی حکومی و زانکۆکان بەشداری دەکەن

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ئەمڕۆ یەکەمین کۆنفڕانسی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە کۆمپانیا و زانکۆکان بەشداری دەکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: بە دروشمی (بەهێزکردنی هاوبەش و بونیادنانی داهاتوو)، کۆنفڕانسی (Kurdistan Energy Gathering)، کە یەکەمین کۆنفڕانسی تایبەت بە سێکتەری وزەیە لە هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت، زیاتر لە 40 کۆمپانیا و دامەزراوەی حکومی و زانکۆکان بەشداری دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی سەربەرست، سەرپەرشتیاری کۆنفڕانسەکە بە ئاڤای گوت، ئەو کۆنفڕانسە سەکۆیەکە بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو کۆمپانیایانەی لەبواری وزە کار دەکەن، بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوانیاندا.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە پێکهاتووە لەم کۆمپانیا و دامەزراوە و بەشی نەوت و گازی زانکۆکانی کوردستان: 


-هەشت کۆمپانیای وەبەرهێنان.
-دوو کۆمپانیای بیناسازی. 
-یەک کۆمپانیای ڕاوێژکاری.
-چوار کۆمپانیا دڵنیایی جۆری.
-دوو کۆمپانیای لۆجستی.
-14 کۆمپانیای خزمەتگوزاری.
-سێ دامەزاروەی حکومی.
-یەک کۆمپانیای وزەی نوێیبووەوە. 
-سێ کۆمپانیای ڕاهێنان.
-چوار زانکۆ.

 

زانیاریی زیاتر: کۆنفڕانسەکە لە سێ بەش پێکهاتووە:


بەشی یەکەم : ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە بواری نەوت و گاز.
بەشی دووەم: مانگی 9ی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت تایبەت دەبێت بە وزەی نوێیبوەوە.
بەشی سێیەم: مانگی 10 بەڕیوەدەچێت و تایبەت دەبێت بە بواری ئەکادیمیی وزە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا سپۆنسەری سەرەکی کۆنفڕانسەکەیە و ستۆدیۆ و ستەیجی تایبەتی دەبێت و ڕووماڵێکی تایبەتی کۆنفڕانسەکە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ