سەردانەکەی لاریجانی بۆ بەغدا؛ لە ڕێککەوتنی ئەمنییەوە بۆ نێوەندگیریی ناوخۆیی و پەیامی نێودەوڵەتی
- ڕاپۆرت
- 12 ئاب

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق - عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
ئاڤا نیوز
لە نێوەندی گرژی و قەیرانەکانی ناوچەکەدا، سەردانەکەی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ بەغدا، زیاتر لە ئامانجێکی ڕاگەیێنراوی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئاب، عەلی لاریجانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ئەعرەجی کۆبووەوە، دواتر لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕێککەوتنێکی ئەمنییان واژۆ کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە سەردانەکە بە فەرمی بۆ "واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی دوولایەنە" بوو، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیانوایە ئامانجە ڕانەگەیێنراوەکان گرنگترن، لەوانە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و گرووپە چەکدارەکان لە کاتێکی "هەستیار و مەترسیداردا".
کاردانەوەکان: سەردانەکە لەلایەن هاوپەیمانەکانی ئێرانەوە لە چوارچێوەی ئاسایی و پێویستدا لێکدەدرێتەوە. فازڵ موات، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "سەردانەکە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا دێت، پەیامی جۆراوجۆری هەڵگرتووە، دیارترینیان پتەوکردنی هەماهەنگیی ئەمنیی سنوورەکانە."
موات وتیشی، سەردانەکە "هەوڵێکە بۆ دڵنیاکردنەوەی گرووپە چەکدارەکان،" و پەیامێکیشە بۆ ئەمریکا لە ڕێگەی کەناڵە عێراقییەکانەوە.
لە بەرامبەردا، لایەنە نەیارەکانی هەژموونی ئێران بە چاوێکی پڕ لە گومانەوە لە سەردانەکە دەڕوانن. غازی فەیسەڵ، دیپلۆماتکاری پێشووی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئێمە هۆشداری دەدەین لە مەترسیی سەردانەکەی لاریجانی لەم کاتە هەستیارەدا، ئەمە ڕەنگدانەوەی هەوڵی تارانە بۆ پتەوکردنی ئامادەیی و کاریگەریی خۆی لە عێراق و سەپاندنی ئەجێنداکانی."
کاردانەوەکانی ئەمریکا تەنها لەسەر ئاستی کۆنگرێس نەوەستان، بەڵکو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بە فەرمی هاتە سەر هێڵ و یاداشتنامە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێرانی ڕەتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە دژی هەر یاسایەکین کە لەگەڵ ئامانجەکانی هاوکارییە ئەمنییە دوولایەنەکانمان و هاوبەشیماندا ناکۆک بێت و پێچەوانەی هەوڵەکان بێت بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێستای عێراق."
بروس جەختی کردەوە: "ئێمە پشتیوانی لە سەروەریی ڕاستەقینەی عێراق دەکەین، نەک ئەو یاسایانەی کە عێراق دەکەنە دەوڵەتێکی پاشکۆی ئێران."
ئەم هەڵوێستە فەرمییە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی تووندی جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێس، کە نووسیبووی، "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق چاوی بە سەرۆکەکەی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، دەکەوێت. سەرۆک ترەمپ و کۆنگرێسە کۆمارییەکەمان ڕێگە نادەن ئەم فێڵە بەردەوام بێت."
لەلایەکی دیکەوە: سەرەڕای ئەم مشتومڕ و کاردانەوە نێودەوڵەتییانە، نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا دوای کۆبوونەوەکە، جەختی لە "هەوڵی بەردەوامی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران" کردەوە.
لێکەوتەی ڕاستەوخۆی سەردانەکە، واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنی بوو لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بەڵام وەک شارەزای ئەمنی، ئەحمەد شەریفی، پێشبینی دەکات، ئەم ڕێککەوتنە "تووڕەیی" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە و حکومەتی عێراق دەخاتە دۆخێکی "شەرمەزارکەرەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






