
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
بەپێی نووسراوێکی دادگا، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددە 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە کە لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن بووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمارکرابوون، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کرا.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوی فەرمانی گرتنی دادگای کەتنی 2ی سلێمانی کە لە 4-8-2025، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کراوە، بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی نووسراوێکی دادگا کە لە 3-8-2025 دەرچووە و کۆپییەکی دەست ئاڤامیدیا کەوتووە، دادگای سلێمانی بڕیاریداوە بە سزادانی تۆمەتبار شاسوار عەبدولواحید بە سزای بەندکردن بۆ ماوەی شەش مانگ.
زانیاریی زیاتر: شاسوار عەبدولواحید لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کورستان دەستگیر کراوە، بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەرۆکی ماددە 431 لە یاسای سزادانی عێراق بەمجۆرەیە:
"هەر کەسێک هەستێت بە هەڕەشەکردن لە یەکێک بەوەی تاوانێک دژی کەسێک یان سامانی کەسەکە ئەنجام بدات یان هەڕەشەی تۆمەت خستنەپاڵی بکات بەشتێکی ئابڕووبەر، شکاندنی پێگە یان درکاندنی (نهێنی کەسەکە)، کەسی تۆمەتبار بە زیندانییکردن سزا دەدرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






