پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات

شەیری بکە لە:
پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

پاریس ئامادەکاری بۆ سازکردنی دیدارێک لەنێوان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات.

وێنە گەورەکە: دوای پەرەسەندنی گرژییەکان، هەسەدە و ئەحمەد شەرع لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی نهێنییان کردووە، هەردوولا ڕێککەوتوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بیر لە بژاردەی سەربازی نەکەنەوە، بەپێی میدیاکان کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و گفتوگۆکان بە ئاراستەی دۆزینەوەی شێوازێکی گونجاون بۆ لامەرکەزییەتی ئیداری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی کە قسەی بۆ میدیاکان کردووە، ڕاگەیاندووە کە ئامادەکارییەکان هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکاندان و تا ئێستا وادەیەکی کۆتایی بۆ دیدارەکە دیاری نەکراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ڕۆژی 2025-07-25 گەڕێکی نوێی دانوستان لەنێوان ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سووریا لە پاریس دەستپێبکات، بەڵام ڕۆژێک پێشتر کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە فەرەنسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی ئیدارەی خۆسەری و دیمەشق بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری دواخستنی دیدارەکە بخاتەڕوو.

ئەمەش بزانە: بڕیاربوو لەو کۆبوونەوەیەدا مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شەیبانی، شانبەشانی شاندی هەردوولا، بە ئامادەبوونی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆم باراک و بەرپرسانی فەرەنسی و بە سەرپەرشتیی سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، بەشداربن، بەڵام پێش ئەنجامدانی دواخرا.

شەیری بکە لە: