پێش لووتکەی ئەلاسکا پووتین لەگەڵ کیم جونگ ئون گفتوگۆ دەکات

شەیری بکە لە:
پێش لووتکەی ئەلاسکا پووتین لەگەڵ کیم جونگ ئون گفتوگۆ دەکات

کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

ڕۆژی هەینی ترەمپ و پووتین کۆدەبنەوە و لەپێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە پووتین لەگەڵ کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور قسە دەکات.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بڕیارە ڕۆژی هەینی 15ـی ئاب هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵی لە ئەلاسکا ئەنجام بدەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆشكی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، کرێملن ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کردووە و کورتەیەکیان لەبارەی کۆبوونەوە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ باس کردووە.

زانیاریی زیاتر: کیم و پووتین باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، بەتایبەت ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی کە ساڵی ڕابردوو لە نێوان هەردوولا واژۆکراوە و  ئامادەییان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە داهاتوودا دەربڕیووە.

شەیری بکە لە: