میران عەلی: پێش بەرهەمهێنانی دوایین گۆرانی ڕەزامەندی خانەوادەی ئەردەلان بەکرم وەرگرتووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

هونەرمەند میران عەلی باس لە دوایین بەرهەمی خۆی دەکات و دووپاتیشی دەکاتەوە پێش بەرهەمهێنان ڕەزامەندی خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەردەڵان بەکرمان وەرگرت.

چیرۆکی سەرەکی: هونەرمەند میران عەلی لە نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "وای لە تۆ دنیا" لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر کە لە ڕێگەی ژیریی دەستکرد ئامادەی کردووە، بڵاو کردەوە.

لێدوانی فەرمی : هونەرمەند میران عەلی بە ئاڤای گوت: ژیری دەستکرد ئەو هەلەی بەمن و گوێگرانی خوالێخۆشبوو ئەردەلان بەکر دا ئەو بەرهەمەمان هەبێت و جارێکی دیکە گوێمان لە دەنگی هونەرمەند ئەردەلان بەکر بێت.

میران عەلی ئەمانەشی وت:

٠ ئەم بەرهەمە زۆر جێگەی شانازیە بۆ من،  خۆم بە خۆشحاL دەزانم بەرهەمێکی وام دروست کردووە و خەڵک لێی ڕازییە.

٠ پێش ئەوەی بەرهەمەکە بکەم ڕەزامەندی خانەوادەی خوالێخۆشبوومان وەرگرت.

٠ هەندێ لە هەوادارانی هونەرمەند ئەردەلان بەکر کاتێک ئەو کلیپەیان بینیووە گریاون.

٠ ڕێزی کەسە نزیکەکانتان بگرن، کەسە دیارەکان تا ماون خزمەتیان بکەن و ئەوەی پێویستیانە بۆیان جێبەجێ بکەن، چونکە دوای مردنیان هەرچی بۆیان بکرێت هێچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت.

زانیاریی زیاتر: "وای لە تۆ دنیا"، نوێترین بەرهەمی میران عەلییە و تێکستەکەی خۆی نووسیویەتیی و ئاوازەکەشی خۆی دایناوە، دیار دلاوەر کاری میوزیکی بۆ کردووە، 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: