خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند: پەنا بۆ دادگای فیدراڵی دەبەین بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانمان
- کوردستان
- 13 ئاب

دیمەنی پڕۆژەی چاڤی لاند. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند كە زیانی ماددی زۆریان بەهۆی كڕینی پشكەكان بەركەوتووە، ئاماژە بەوە دەكەن چەندین جار سكاڵایان لە دادگا تۆماركردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە، دووپاتی دەكەنەوە، دۆخەكە بەجۆرێكە كە ڕوو لە دادگای باڵای فیدراڵی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانیان.
وێنە گەورەكە: نزیكەی هەشت هەزار كەس، پشكەكانی پرۆژەی چاڤی لاندیان كڕیوە و دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر ئەو گرێبەستە، خاوەن پشكەكان نەك تەنیا لە قازانجی كڕینی پشكەكان سوودمەند نەبوون، بەڵكو قەناعەتیان لا دروستبووە كە پارەی كڕینی پشكەكانیشیان لەدەستچووە.
لێدوانی فەرمی: ئاكۆ ئەحمەد ڕەزا، یەكێك لە خاوەن پشكەكان لە پرۆژەی چاڤی لاند، لەمیانی بەشداریكردنی لە پرۆگرامی مۆری ئاڤا ئاماژەی بەوە كرد، سەرەڕای ئەوەی بە بڕی 20 ملیۆن دینار پشكەكانی پرۆژەكەی كڕیوە، كەچی دوای یازدە ساڵ، تەنیا بڕی 250 هەزار دیناری پێ دراوە.
ڕوونیشی دەكاتەوە، پاش 11 ساڵ لە پێنەدانی مافەكانی، پێیان وتووە "كارتێكی یارییەكانی چاڤی لاندت پێ دەدەین، بۆ خۆت لە یارییەكان بەشداربە."
زانیاریی زیاتر: ئەو خاوەن پشكە ئاماژە بەوەش دەكات، داوای ڕوونكردنەوەمان لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی پرۆژەی چاڤی لاند كردووە، بەو پێیەی وەك خاوەن پشكەكان، هاوبەشی پرۆژەكەین و ئەو مافەمان هەیە، لەبارەی سوودمەند نەبوونمان لە قازانجی پرۆژەكە، ڕوونكردنەوەی پێویستمان پێ بدرێت، كەچی هیچ وەڵامێكمان دەست نەكەوتووە.
باس لەوەش دەكات، چەندینجار لە دادگا سكاڵامان تۆماركردووە بەڵام بێ ئەنجام بووە و وایلێهاتووە پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی ببەین بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






