لیژنەی باڵای ئەمنی: 44 هەزار سەرپێچی خێرایی لە ماوەی چلەی ئیمام حوسێن تۆمارکراون
- عێراق
- 14 ئاب

دیمەنی شەقامی سەرەکی کەربەلا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای ئەمنی، تۆمارکردنی 44 هەزار سەرپێچیی خێرایی لە ماوەی زیارەتە ملیۆنییەکەدا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بەردەوامە لە چاودێریکردن و تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران.
وێنە گەورەکە: یادی چلەی ئیمام حوسێن یەکێکە لە گەورەترین بۆنە ئایینییەکانی موسڵمانانی شیعە لە جیهاندا کە 40 ڕۆژ دوای عاشورا بەڕێوەدەچێت. ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی جیهانەوە بەرەو شاری کەربەلا بەڕێدەکەون بۆ نوێکردنەوەی ماتەمینی و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکاندا لە مەزارگەی ئیمام حوسێن و حەزرەتی عەباس.
لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، وتەبێژی فەرمیی لیژنەکە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ، لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕادارەوە کە لەسەر ڕێگا نێودەوڵەتییەکان دانراون، نزیکەی 44 هەزار سەرپێچیی خێرایی لە ماوەی زیارەتە ملیۆنییەکەدا تۆمارکردوون."
"ژمارەی سەرپێچییەکان لە ماوەی زیارەتە ملیۆنییەکەی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 50% زیادیکردووە بەراورد بە زیارەتی ڕابردوو، واتە دوو هێندەی ئەو سەرپێچییانەی کە ساڵی ڕابردوو تۆمارکرابوون، ئەمەش لە ئەنجامی زیادکردنی ژمارەی ئامێرەکانی ڕادارە لە ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عەمید میری، "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ بەردەوامە لە چاودێریکردن و تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی پابەند نین، ئەمەش بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتیان و ئاسانکاریی هاتووچۆ."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بە مەبەستی پاراستنی زیارەتکاران، لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ زیارەتە ملیۆنییەکان، داوای لە هاووڵاتیان و شۆفێران کردبوو پابەند بن بەو خێراییانەی دیاریکراون و پشکنینی تایەکانیان بکەن و دڵنیاببنەوە لە باشییان، بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووداوەکان و پاراستنی گیانیان لە وەرزی زیارەتەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






