پارتی و یەکێتی: مانگی ئەیلوول دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
پارتی و یەکێتی: مانگی ئەیلوول دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە

هەردوو شاندی دانووستاندکاری پارتی و یەکێتی

ئاڤا نیوز

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لە مانگی 9ـی ئەمساڵ دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنج شەممە 14-8-2025، لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامییان بەکۆبوونەوەکانیان دا، تێیدا باس لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمان کرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-8-2025، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

گرنگترین خاڵی ڕاگەیێنراوەکە ئەمانەن: 

- هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەوڵی چڕ و جددی بدرێت بۆ ئەوەی ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکیی ئاسایی و یاساییی خۆی بکات و هەنگاوەکانی تری پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوام بن.

- لەپێناو ڕێکخستنی کاری هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتووی حوکمڕانیی کوردستان، بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە،  هەروەها باس لە هەنگاوە کردەییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە کرا.

باکگراوند: ڕۆژی 20-10-2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە 2-12 یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامدرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: