وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ڕێککەوتنی نێوان ترەمپ و پووتین بۆ ڕاگرتنی جەنگ ئاسان نابێت
- هەواڵ
- 14 ئاب
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی دۆناڵد ترەمپ لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ پووتین گەیشتنە بە ئاگربەستی گشتی لە ئۆکراینا، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو سەرۆک پێویستییان بە کاتی زیاتر هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: هەریەک لە کۆشکی سپی و کۆشکی کریملن ئامادەکارییە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن و ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بن.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ترەمپ و پوتین کراوە، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گەرەنتییە ئەمنییەکان، کێشە و ناکۆکییە خاکییەکان بەشێک دەبن لە بابەتێکی گشتگیر و ئامانجی دۆناڵد ترەمپ ئەوەیە کە بگاتە ڕاگرتنی تەواوەتی جەنگ، تاوەکو ئەو گفتوگۆیانە ئەنجام بدرێن، بەڵام چارەسەرێکی گشتگیر بۆ ئەم ململانێیە کاتی زیاتری دەوێت.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە، دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، لە هەمانکاتدا ئەم کۆبوونەوەیە بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن دەتوێنێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بە قۆناغی دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو سەرۆک ببێت بە قۆناغی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ پووتین، پرسی ئاڵوگۆڕی خاک لە ئارادا دەبێت، ئەمەش نیگەرانی لای ئۆکراینا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی دروست کردووە کە پێیان وایە نابێت چارەنووسی ئۆکراینا بەبێ ئامادەبوونی خۆی دیاری بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





