هۆشدارییەک لە هاتووچۆی سۆرانەوە بۆ شۆفێری بارهەڵگرەکان

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک لە هاتووچۆی سۆرانەوە بۆ شۆفێری بارهەڵگرەکان

داڕووخانی بەشێکی پردی زارگەلی لە خەلیفان

ئاڤا نیوز

شەوی ڕابردوو بارهەڵگرێک دەبێتە هۆی ڕووخانی بەشێکی پردی زارگەلی خەلیفان، هاتووچۆی سۆرانیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: بەکارهێنانی ئەو ڕێگەیە بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە.

چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو بارهەڵگرێک کە بارێکی ئاسنی هەڵگرتبوو، بەهۆی خزانی بەشێک لەبارەکەیەوە دەبێتە هۆی ڕووخانی بەشێک لە پردی زارگەلی خەلیفان و هاتووچۆکردنی لەو ڕێگەیەوە سنووردار کردووە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئەو پردە مەترسی ڕووخانی لەسەرە، بۆیە تەنها ڕێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بچووک دەدرێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو ڕێگەیە بە تەواوی قەدەغەیە. 

زانیاریی زیاتر: پردی زارگەلی خەلیفان، ئیدارەی سۆران بە پارێزگای هەولێر دەبەستێتەوە و ڕێگەی گەیشتنە بە چەندین ناوچەی گەشتیاری، ئێستا بەهۆی ڕووخانی بەشێک لەو پردەی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی گەشتیاریش دروستبووە. 


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: