بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای حەوت گەڕەک و چەند شوێنێکی سۆران دەکوژێتەوە
- کوردستان
- 15 ئاب

دیمەنی دەروازەی شاری سۆران. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران ئاگاداری دانیشتووانی چەند گەڕەکێک و بەشێکی ناو بازاڕی سۆران دەکاتەوە، سبەی لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی کارەبایان دەکوژێتەوە و لەو کاتە کارەبای مۆلیدەیان پێ دەدرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بڕیارە تا کۆتایی مانگی 10 هەموو ئیداری سەربەخۆی سۆران ببێتە خاوەنی کارەبای بەردەوام.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی کاتژمێر 5ـی بەیانی هەریەکە لە فیدەرەکانی (2،54،5،13،14،17) دەکوژێنرێنەوە، ئەم فیدەرانە تایبەتن بە گەڕەکەکانی (خەبات، زانیاری، بارزان، شهیدانی بارزان، ئەیلول، نەورۆز، گەڵاڵە، بەشێکی بازار، فەرمانگە حکومییەکان) و تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە کارەبایان نابێت.
بەوتەی ئەردەوان ئیبراهیم، هەموو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەشی سەر 15 زۆن کراوە و سەنتەری قەزای سۆران هەشت زۆن لە خۆدەگرێت. تا ئێستا کارکردن لە دوو زۆن تەواو کراوە و بەیانی کار لە زۆنی سێیەم دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری کارەبای سۆران ئەو ئاگادارییە بە هاونیشتمانیان دەدات، تا هەموو زۆنەکان تەواو نەکرێن، کارەبای گەڕەکەکان ناکرێن بە 24 کاتژمێری، ئەوەی ئێستا دەکرێت ڕێکارە تەکنیکییەکانە و کۆتایی مانگی 10 هەموو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبن بە خاوەنی کارەبای بەردەوام.
بۆچی گرنگە: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 116 مۆلیدە ڕۆژانە کار دەکەن، بە گەیشتنی تەواوەتی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئەو ژمارەیە لە مۆلیدە دەکوژێنەوە، بەمەش ژینگەی ناوچەکە زیاتر پاک دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






