
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی پارتی ئەندام و لایەنگرانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت: تەئكید لەسەر پێویستی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، بە تایبەتیش یەكێتی و پارتی، دەكەینەوە لە پێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی پتەو و کار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگەیاند، بەڕێزان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 79 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەین.
بەم بۆنەیەوە تەئكید لەسەر پێویستی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، بە تایبەتیش یەكێتی و پارتی، دەكەینەوە لە پێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی پتەو و كارا كە ئەركی چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی بگرێتە ئەستۆ لە رێی سەرخستنی ویستی گەلەكەمان لە دابینكردنی ماف و ئیستحاقە دەستوورییەكانی لە عیراق، بە تایبەتیش مووچە و شایستە داراییەكانیان، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.
باکگراوند: پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 16ـی ئابی 1946 دامەزراوە، سەرەتا ناوی (پارتی دیموکراتی کورد) بوو و پاشان لە کۆنگرەی سێیەمی حیزبەکە، شەش ساڵ دوای دامەزرانی، بڕیاردرا ناوی حیزبەکە بکرێتە (پارتی دیموکراتی کوردستان) ئەوکات و ئێستاش دوای 79 ساڵ پارتی هێشتا حیزبی یەکەمە لە هەرێمی کوردستان، هاوکات لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقیش حیزبێکی بەهێز و کاریگەرە بۆ یەکلاکردنەوەی زۆرینەی پرسە سیاسییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






