
کشانەوەی سەرباز لە بنکەی سەربازای
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دەسەڵاتدارانی عێراقی لە دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئاگادارکردووەتەوە، ئەمەش وەک نیگەرانییەک لە پابەندنەبوونی حکومەتی عێراق بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی سەرچاوە سیاسی و حکومییەکانی عێراق، ڕاوێژکارێکی باڵای حکومەتی عێراق سەردانی واشنتنی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆبووەتەوە، پێیان ڕاگەیاندووە کە حکومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان و ڕێگری لە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەکردووە و شکستی لە کشانەوەی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان و کۆتایی بە پشتبەستن بە گازی ئێران هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە: بڕیاری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا پێچەوانەی ئەو خشتە کاتییەیە کە پێشتر بەغدا و واشنتن لەسەری ڕێککەوتبوون، ئەمەش بە پەیامی تووڕەیی ئیدارەی ئەمریکا لەقەڵەم دەدرێت، پێشبینیش دەکرێت کشانەوەکە لە مانگی داهاتووەوە لە بنکەی عەین ئەسەد دەست پێبکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد شەریفی، شارەزای ئەمنی، ئاماژەی بەوە کردووە ، ئەو هێزە ئەمریکی و بیانیانەی ئێستا لە بنکەی عەین ئەسەدن جێگیرن بەردەوام لە نێوان بنکەکانی تەنەف و عومەر لە سووریا و عەین ئەسەد لە عێراق جموجۆڵیان پێدەکرێت، ئەگەری کشانەوەکەش لەوانەیە پەیوەندیی بەم جوڵە و گەڕانەوە هەبێت .
زانیاریی زیاتر: بەغدا و واشنتن لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی وادەیەکی فەرمی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وڵاتەکەدا، بەو مەرجەی وادەکەی لە کۆتایی ئەیلوولی 2025 تێنەپەڕێت، بەڵام بەهۆی جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ هەریەکە لە لوبنان و غەززە و ئێران و هۆکاری دیکەی پەیوەست بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق تاوەکو ئێستا وادەی فەرمی کشانەوەی ئەو هێزانە دیاری نەکراوە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: عەین ئەسەد، بنکەی سەرەکیی هێزی سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە لە عێراق، جگە لەو هێزانە، فیرقەی حەوتی سوپای عێراقیش کە سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بادیە و جەزیرەیە و بەرپرسە لە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ ئوردن، سووریا، و بەشێک لە سنووری سعودییە جێگیرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





