
ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان خۆیی و ترەمپ و پووتین کردووە. داواشی کردووە، ئەمریکا سزا ئابوورییەکانی وەکو چەکی بەهێز لەدەست بمێنێتەوە ئەگەر پووتین پابەند و ئامادەی کۆبوونەوەی سێ قووڵی نەبێت.
وێنە گەورەکە: سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و ئێستا هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە چڕتر کراونەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ لەگەڵ ڤلادیمێر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی کۆبووەوە و هەردوو سەرۆکەکە ئاماژەیان بەوەدا کە کۆبوونەوەکانیان لەبارەی جەنگە سێ ساڵییەکە ئەرێنییە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەدرێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر کۆبوونەوەی سێ قووڵی نەبێت یاخود ئەگەر ڕووسیا پابەندی خۆی بە ڕێککەوتنەکان دەرنەبڕێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەوە دەبێت ئەمریکا سزای ئابووری زیاتر بەسەر ڕووسیا بسەپێنێت و بەهێزترین چەکیش دەبێت سزای ئابووری بێت بۆسەر ئەو وڵاتە.
ئەمەش بزانە: لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بە بەردەوامی سزای ئابووری بەهێزیان بەسەر مۆسکۆ سەپاندووە، بەڵام لەبارەی سزاکانەوە پێشووتر کۆشكی کرێملین ڕایگەیاندبوو، سزا ئابوورییەکان هەر چۆنێک بن کاریگەری زۆریان بەسەر ڕووسیادا نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






