غەززە: 40 هەزار منداڵی ساوا بەدەست "بەدخۆراکیی تووند"ـەوە دەناڵینن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 ئاب

دیمەنی منداڵێکی ساوا لە باوەشی دایکی لە غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ئاشکرای کرد، 40 هەزار منداڵی ساوا بەدەست بەدخۆراکییەکی تووندەوە دەناڵێنن لە کەرتەکە و ڕاشیگەیاند؛ 251 کەس لەبرسان گیانیان سپاردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی 2023ـەوە لە هێرشکردنی ئاسمانی و زەمینی و گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بەردەوامە، لە ئەنجامدا نزیکەی 230 هەزار کەس کوژراون، برینداربوون و بێسەروشوێن بوونە، هاوکات سەدان هەزار کەسی دیکە بەدەست برسیکردن و وێرانکاری و ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەناڵێنن.
لێدوانی فەرمی: مونیر بەرش، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، بە کەناڵی "جەزیرە"ـی ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە لە کەرتی غەززە بۆ 251 کەس بەرزبووەتەوە، کە 108ـیان منداڵن.
"نزیکەی هەزار منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی و کەمی دەرمانەوە بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەیان لەدەستداوە، 40 هەزار منداڵی ساوا بەدەست بەدخۆراکییەکی تووندەوە دەناڵێنن."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی غەززە، تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی بەردەوامی قەیرانی برسێتی و کەمیی پێداویستیی پزیشکی و خۆراکییەکان، 11 فەلەستینی کە یەکێکان منداڵە گیانیان لەدەست داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






