نیویۆرک تایمز: لە بەرامبەر ئاگربەستدا دەبێت ئۆکراینا دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی ببێت
- جیهان
- 16 ئاب

دیمەنی یەکێک لە شارەکانی ئۆکراینا - ئاڵای وڵاتی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، بەشداریکردنی سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی ئاشکرا دەکەن. بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، ئۆکراینا لە بەرامبەر ئاگربەستدا دەبێت دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی ببێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دوو بەرپرسی باڵای ئەوروپا ئەوەیان بۆ ڕۆژنامەکە ئاشکراکردووە، ترەمپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا، پلانێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا پێشنیاز کردووە. پلانەکە بریتییە لە دەستبەرداربوونی ئۆکراینا لە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی ئێستا ناوچەی جەنگ نین.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، بڕیارە ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی ئەم پلانە لەگەڵ زێلێنسکی تاوتوێ بکات و بە وتەی ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی ئەوروپا، سەرکردەکانی ئەوروپاش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا بە توندی دژایەتیی پێشنیازێکی لەو شێوەیە دەکەن و ئەوان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو ناوچانە، جگە لەوەی هێڵی بەرگریی گرنگیان تێدایە، دەوڵەمەندیشن بە سەرچاوە کانزاییەکان، هەروەها وازهێنانی هەمیشەیی لە هەر بەشێکی خاکی ئۆکراینا پێشێلکردنی دەستووری وڵاتەکەیە.
بە وتەی بەرپرسە ئەوروپییەکان، لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی ئۆکراینا لەو خاکانەی وڵاتەکەی، پووتین پێشنیازی کردووە کە ئاگربەست لە ناوچەکانی دیکەی ئۆکراینا ڕابگەیەنێت کە ئێستا جەنگ تیایاندا بەردەوامە و بەڵێنێکی نووسراوی داوە کە جارێکی دیکە هێرش نەکاتەوە سەر ئۆکراینا و وڵاتانی ئەوروپا. ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەش کردووە، پووتین پێشتریش چەندین جار بەڵێنە نووسراوەکانی خۆی پێشێل کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






