
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین لە ئالاسکا ڕایدەگەیێنێت، ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی نابێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بەڕێوەچوو، هەردوو لایەن کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی وەسفکرد و بڕیاریش وایە ڕۆژی دووشەممە زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی واشنتن بکات و جەنگە سێ ساڵییەکە یەکلابکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، "هۆشداری دەدەین لەوەی کە ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی بە ئۆکراینا نابێت لەبارەی ڕێککەوتن و کۆتایی هێنان بە جەنگە سێ ساڵییەکە. هاوکات پێ ناچێت پووتین ڕژد بێت لەسەر پرسە ناوچەییەکان و پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێرییان لە ئالاسکا کرد، ئێستا لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوەی بەرچاو هەیە و بەئەگەرێکی زۆر کۆتایی بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان هەردوو وڵات دێت و لەسەر هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ ئاشتی دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئۆکراینا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






