وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 28 ئازار
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەی هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەدا نەهاتووە بڵاودەکەینەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "سەبارەت بە مووچەی مانگی شووباتی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیيەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی 28 ئەم مانگەدا نەهاتبوو ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە". وەزارەتی دارایی ئەمەی ڕاگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە دەشڵێت "لەهەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شووباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی وەزارەتەکانی ڕاگەیاند، بەڵام ناوی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکانی تێدا نەبوو، بەهۆی ئەوەی لە بەغداوە پارەکەیان نەنێردراوە.
هۆکارە زانراوەکان: هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "چاوەڕێی هاتنی پارەین لە بەغداوە بۆ ئەو وەزارەتانە، بەهۆی ئەوەی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستی ئەو مووچەخۆرانە تەواونەبووە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە کۆد نێردراون، ناردنی پارە دواکەوتووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان