
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت، سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکات، ئاشکراشی دەکات کە تائێستا زیاتر لە 450 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردنیش، کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیاجیا لە کێبڕکێکە دوورخستووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران مانگێک بەر لە ڕۆژی دەنگدان، لیستی کۆتایی کاندیدەکان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەند دەکات، پرۆسەی وردبینیش لە شیاویەتی کاندیدەکان هەر بەردەوامە و تائێستا 200 کاندید بەهۆکاری وەک بەڵگەی تاوان، بڕوانامەی ساختە، نەبوونی شیاویەتی کاندیدبوون و ڕێژەی کۆتای ئافرەتانەوە دوورخراونەتەوە، هاوکات 253 کەسیش بەتۆمەتی پەیوەندییان بە حیزبی بەعسەوە لە کاندیدبوون دوورخراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێش بیلال ئەکرەم عەباس، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا ڕۆژی شەممە 189 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 92 کاندیدیان بەهۆی بەڵگەی تاوان و بڕوانامەی ساختەوە لە هەڵبژاردنەکە بێبەشکراون.
وتیشی، هەتا ڕۆژی دەنگدان هەر کاندیدێک شتێکی لەسەر ساغ ببێتەوە، بەگوێرەی ڕێکارەکان دەکرێت لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دووربخرێتەوە یان ڕێکاری دیکەی یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






