
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ڕاپەرین هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات، وێنەکانیان بەشێوەیەک پۆست نەکەن کە هەموو کەسێک بە ئاسانی دەستی پێبگات، چونکە باندێک پەیدا بوونە وێنەکان دەشێوینن و هەڕەشە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: باندێک وێنە و ڤیدیۆی هاووڵاتیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەردەهێنن، دواتر لەڕێگەی بەرنامەوە دەستکاری دەکەن و هەڕەشە لە خاوەکانیان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پارە، ئەگەر پابەندی داواکاری باندەکە نەبن، بڵاوی دەکەنەوە و کێشە بۆ خاوەنی وێنە و ڤیدیۆکان دروست دەکەن، لەسەر ئەم بابەتە پۆلیسی ڕاپەرین هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر دووچاری ئەم کێشەیە بوون سەردانی نووسینگەکانی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، "ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە، ماوەیەکە باندێک پەیدابوون كه هەڵدەستن بە داونلۆدکردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کەوا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیکردن وەک سناپ چات، فەیسبووک، ئينستاگرام و تۆڕەکانی دیکە بە گشتی (public) دادەندرێت، دواتر هەڕەشەیان پێ لە خاوەنی وێنە و ڤیدیۆیەکە دەکەن، ئهمهش بۆ بەدەستهێنانی پارەیە، بە پێچەوانەوە بڵاوی دەکەنەوە".
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، ئهو بانده مهترسیداره هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردن و دانانی نووسینی نەشیاو لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان، دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی و ئایینی، "داواکارین کە خۆتان بپارێزن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانتان، بە شێوەی گشتی public لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان".
لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی ڕاپهڕین ئاگاداری هاووڵاتیان دهكاتهوه، له ئهگهری ههر بارێکی نهخوازراو سەردانی نووسینگەکانی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بکەن، "هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنوورەکەمان دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بەم کارە هەڵدەستن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






