شەقامی 100مەتری سلێمانی تەنیا پێنج کیلۆ مەتری ماوە تەواو بکرێت

شەیری بکە لە:
شەقامی 100مەتری سلێمانی تەنیا پێنج کیلۆ مەتری ماوە تەواو بکرێت

کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی

ئاڤا نیوز

کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی بەردەوامە، وتەبێژی شارەوانی سلێمانیش لەوبارەیەوە دەڵێت: '27 کیلۆمەتری شەقامەکە تەواو بووە'.

وێنە گەورەکە: یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە کابینەی نۆ بەردی بناغەی دانراوە و چووتە بواری جێبەجێکردنەوە، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانییە، کە بە شاڕەی بابان ناسراوە و بە سێ قۆناغ دەست بە کارەکانی کراوە.

لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە، تاوەکو ئێستا 75%ی کارەکانی تەواو بووە.

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وتی: بەگوێرەی پلان بڕیارە لە مانگی 9ی ساڵی 2026 شەقامەکە بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: درێژی شەقامی 100 مەتری سلێمانی 32 کیلۆمەترە، تاوەکو ئێستا 27 کیلۆمەتری تەواو بووە، چینی یەکەم و دووەم و سێیەمی شەقامەکە قیڕ کراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی شەقامەکە 400 ملیار دینارە و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، ئەو لۆد و قەرەباڵخییەی لەسەر شەقامەکانی ناو شار هەیە کەم دەبێتەوە، هەروەها ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆ دروست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ