ڕۆبیۆ: ئامانجمان ئاگربەستی ڕووسیا و ئۆکراینا نییە بەڵکو کۆتاییهێنان بەجەنگە

شەیری بکە لە:
ڕۆبیۆ: ئامانجمان ئاگربەستی ڕووسیا و ئۆکراینا نییە بەڵکو کۆتاییهێنان بەجەنگە

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە هەڵوێستی وڵاتەکەی دەکاتەوە کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە جەنگی نێوان هەردوو وڵات و هۆشدارییش لە گەمارۆی نوێ دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ئەلاسکا کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر  پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەڕێوەچوو، دوای ئەم لووتکەیەش ئەمڕۆ ترەمپ میوانداری ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا دەکات.

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر نەتوانین بگەینە هیچ ڕێککەوتنێک، دانیشتنەکە دەرئەنجامی دەبێت، نەک تەنیا دەرئەنجامی بەردەوامبوونی شەڕەکە بەڵکو جیا لەو سزایانەی کە هەن سزای نوێ بۆ ڕووسیادا دەسەپێندرێت، بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین کۆتایی بە جەنگەکە بهێنن، هاوکات ئامانجمان ئاگربەست نییە، ئامانجمان ئەوەیە کۆتایی بەم شەڕە بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: