کۆشکی سپی بووە وێستگەیەکی دیکەی گفتوگۆکانی ترەمپ و زێلینسکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ
- ڕاپۆرت
- 26 خولەک لەمەوپێش

ترەمپ لەگەڵ زێلینسکی و سەرکردەکانی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
جیاواز لە جاری ڕابردوو ئەمجارە ترەمپ بە گەرموگوڕییەوە پێشوازی لە زێلێنسکی کرد و سەرۆکی ئۆکرایناش سووپاسی هەوڵەکانی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە لووتکەی ئەلاسکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کرد و بەگەشبینییەوە باسی لەوەکرد کە چاوەڕێ دەکات ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەرەو پێشبچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ پووتین و زێلینسکی ئەنجام بدات.
لێدوانە فەرمییەکان:
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، زۆر سوپاس جەنابی سەرۆک. ئەگەر بتوانم، پێش هەموو شتێک سوپاس بۆ بانگهێشتنامەکەت، و زۆر سوپاس بۆ هەوڵەکانت، هەوڵە کەسییەکانت بۆ وەستاندنی کوشتن و وەستاندنی ئەم شەڕە. سوپاس. وە بە سوودوەرگرتن لە ئەم دەرفەتە، زۆر سوپاس بۆ هاوسەرەکەت، خانمی یەکەمی ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراینا و وڵاتانی ئەوروپا کردەوە و ڕایگەیاند، گەلی ئۆکراینام خۆشدەوێت ئەوان کەسانی زیرەک و بەهێزن، هەروەها گەلی ڕووسیاشم خۆشدەوێت، دەمەوێت کۆتایی بە جەنگ بێت، ئەمریکا بەشدار دەبێت لە دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاشتی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا و دەمانەوێت بۆ ماوەیەکی دوورمەودا ئاشتی بێتە ئاراوە، ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەبچێت ئێمە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیمان دەبێت و پێموایە ئەگەرێکی گونجاو دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە کاتێک ئەو کارە دەکەین.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ زێلیسکی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا میوانداری لە سەرکردەکانی ئەوروپا کرد و ئەوانیش جەختیان لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی بۆ ئۆکراینا کردەوە.
فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هەموومان پێمان خۆشە ئاگربەست ببینین، من ناتوانم خەیاڵ بکەم کۆبوونەوەی سێ قۆڵی داهاتووی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا و ئۆکراینا بەبێ ئاگربەست ئەنجام بدرێت، بۆیە با کار لەسەر ئەوە بکەین و هەوڵبدەین فشار بخەینە سەر ڕووسیا ئاگربەست بکات.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وتی، پێموایە وەک بەدواداچوونێک ڕەنگە پێویستمان بە کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بێت لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا و ئۆکراینا و ئەوروپا، چونکە کاتێک باس لە گەرەنتی ئەمنی دەکەین، باس لە تەواوی ئاسایشی کیشوەری ئەوروپا دەکەین.
کیێەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وتی، شەڕی ئۆکراینا کاریگەری لەسەر ئەوروپا هەبووە، هیوادارین پێشکەوتنی بەرچاو لەسەر گەرەنتی ئەمنی و چارەسەری هەمیشەیی لە ئۆکرانیا بەدەست بهێنین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە لە کۆبوونەوەی مانگی دووی ئەمساڵ گرژی و ناکۆکی کەوتە نێوان ترەمپ و زێلێنسکی بەڵام کۆبوونەوەی ئەمجارەیان ئەرێنی بوو و هەردوولا جەختیان لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراینا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای نۆ ڕۆژ لەمردنی؛ تەرمی ئافرەتێک لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ ئاگرەکەی هەڵەبجە دەکات
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چەند نۆرینگەیەکی پزیشکی دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کشتوکاڵی کەرکووک ژمارەیەک دار زەیتوونی تەمەن 46 ساڵ دەبڕێتەوە و کاردانەوەی فراوانی لێدەکەوێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب