لاڤرۆڤ: ئەگەر لە ئۆکراینا ڕێز لە مافەکانی ڕووسیا نەگیرێت کۆتایی بە جەنگ ناهێنین
- هەواڵ
- 19 ئاب

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕایدەگەیێنێت، " ئەگەر ڕێز لە مافی ڕووسیا لە ئۆکراینا نەگیرێت، ئەوە کۆتایی بە جەنگ ناهێنین".
وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و ڕۆژی هەینی سەرۆکی ئەمریکا لە ئالاسکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا بۆ تاوتوێکردنی کۆتاییهێنان بەو جەنگە کۆبوونەوە، دوای ئەوەش سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا لەگەڵ زێلینسکی بە سەردانێک چوونە واشنتن و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند،"بەرەوپێشچوونی ئەرێنی هەیە".
لێدوانی فەرمی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند،"ئێمە هیچ هەوڵێک بۆ دانووستان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکراینا ڕەتناکەینەوە، بەڵام ئەگەر ڕێز لە مافەکانی ڕووسیا لە خاکی ئۆکراینا نەگیرێت، ئەوە کۆتایی بە جەنگ ناهێنین".
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا هیچ کاتێک نیازی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکانی وەکو کریمیا و دۆنباس و نۆڤۆرۆسیای نەبووە، جگە لە پاراستنیان، چونکە ئەو ناوچانە بەشێکن لە خاکی ڕووسیا.
ئەمەش بزانە: ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا چڕتر کراوەتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان هەرسێ لایەن دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






