
دیمەنی دانیشتنی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئامارەکان تێچوویەکی خەیاڵی ئاشکرا دەکەن کە لەسەر بودجەی گشتیی وڵات کەوتووە. بەپێی بەدواداچوونێک، کۆی خەرجییەکانی ئەم خولەی پەرلەمان لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا گەیشتووەتە زیاتر لە ترلیۆنێک و 910 ملیار دینار.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوون و خەملاندنی تۆڕێکی میدیایی عێراقی، تێچووی دارایی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە کانوونی دووەمی 2022ـەوە دەستی پێکردووە تا ناوەڕاستی ساڵی 2025، گەیشتووەتە زیاتر لە ترلیۆنێک و 910 ملیار دیناری عێراقی.
زانیاریی زیاتر: لەو ماوەیەدا، پەرلەمان 134 دانیشتنی کردووە. بە دابەشکردنی کۆی خەرجییەکان بەسەر ژمارەی دانیشتنەکاندا، دەردەکەوێت کە تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمان زیاتر لە 14 ملیار دینار لەسەر خەلکی عێراق بەکوردستانیشەوە کەوتووە
تێچووی هەر پەرلەمانتارێک لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووی ئەم خولەدا گەیشتووەتە 5 ملیار و 100 ملیۆن دینار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو ئەم بڕە پارانە خەرجییەکانی نیوەی دووەمی ساڵی 2025 ناگرێتەوە، چونکە خولی پێنجەمی پەرلەمان هێشتا بەردەوامە و لە 15ـی مانگی 10ـی ئەمساڵ کۆتایی دێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات





