
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی، بەڕێوەبچێت، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە بدات.
چیرۆکی سەرەکی: 12ـی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن، بڕیار بوو 13ـی ئەم مانگە دانیشتنی دادگاییکردنی بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ 2025-08-21 دواخرا.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی گوتی: بەپێی بڕیاری دادگای کەتنی دووی سلێمانی، ئەمڕۆ دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەدەچێت، چاوەڕی دەکرێت ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر سزاکەی بدات.
لەلایەکی دیکەوە: شادی نەوزاد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ماوەی شەش ساڵە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەم و بەڵگەی تەواوم پێشکەشی دادگا کردووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە دادوەر سەڵاح محەممەد، جێگری سەرۆكی دادگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، وەك تۆمەتبار خۆی نەهاتووەتە بەردەم یاسا، بەڵكو بەهێزی دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەستگیركراوە، لەسەر ئەو بنەمایەش؛ دوای یەكلایی بوونەوەی ئەو دۆسیەیەی كە ئێستا لەسەری دەستگیرکراوە، سەرجەم ئەو كەسانەی باوەڕیان وایە مافیان لای تۆمەتبار هەیە و پێی نەداون، دەتوانن لە دادگا سكاڵای لەسەر تۆمار بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






