
وێنەیەکی ماستەرکارد - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هۆشدارییەکی توند دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت " ئاگاداری ئەو فێڵە نوێیانە بن کە لە ڕێگەی ماستەرکاردەوە پارەتان دەدزن."
لێدوانی فەرمی: عەمید ئەحمەد محەممەد عوبێد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی ڕوودەدات چەند بارێکی تاکەکەسین کە لەلایەن کەسانی قۆڵبڕ و فێڵبازەوە دەکرێن بۆ دزین و دەست بەسەرداگرتنی پارەی خەڵکییە لەڕێگەی ماستەرکاردەکانیانەوە.
عەمید ئەحمەد محەممەد عوبێد داوای لەهاووڵاتییان کرد، بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە ئاگاداری ئەم خاڵانە بن:
- زانیارییە هەستیارەکانی کارتەکە، وەک ژمارەی کارتەکە، بەرواری بەسەرچوون، ئەو سێ ژمارەیەی لە پشتییەوەیە (CVV)، بە هیچ کەس و لایەنێکی نەناسراو نەدەن.
- هیچ لینکێک کە بە نامە (SMS) یان لە سۆشیاڵ میدیاوە هات و گومانتان لێی بوو، نەیکەنەوە.
- نابێت ماستەرکارد بۆ کاری نایاسایی وەک کڕینی دراوی دیجیتاڵی یان فۆرێکس بەکار بهێنن، چونکە کێشەی یاسایی لێدەکەوێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: داوا لەو کەسانە دەکات کە پارەیان لەڕێگەی ماستەرکاردەوە لێ دەدزرێت، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی فریاکەوتنی وەزارەتی ناوخۆ 911 بکەن یان سەردانی بنکەکانی هەواڵگری بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا





