لاهوور شێخ جەنگی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئاڤاوە دەکات
ئاڤا نیوز
لاهور شێخ جەنگی تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، "بافڵ تاڵەبانی، هیچ مافێكی نییە هەڵبكووتێتە سەر ماڵەكەم و بە هێزی چەكدار دەوروبەری ماڵەكەم بتەنێت و لە ئەگەری هێرشكردنە سەرم، بەرگری لە خۆمان دەكەین و میلیشیا بە میلیشیا وەڵام دەدەینەوە".
چیرۆكی سەرەكی: لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی جووڵانەوەی بەرەی گەل، لە كاتێكدا لەنێو ماڵەكەی لە لالەزار بە هێزێكی زۆری ئەمنی تەوق كراوە، بە تەلەفۆن قسەی بۆ ئاڤا كرد و وەڵامی پرسیارەكانی هەوراز گوڵپی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: لاهور شێخ جەنگی دووپاتی كردەوە، "جێگەی قبووڵ نییە هێزی چەكداریی حیزبی لەشوێنی دادگا و دامەزراوەی ئەمنی هەڵبكووتنە سەر شوێنی مانەوەی من و ئەمە بەهیچ جۆرێك قبووڵكراو نییە".
- "بەبێ ئەوەی ئاگادار بكرێمەوە كە فەرمانی دەستگیركردنم هەیە و بەبێ هەبوونی فەرمانی دادوەر بە دەستگیركردنم، هێزێكی چەكدار دەوروبەری شوێنی مانەوەی منیان گرتووە و دووپاتیكردەوە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێك، وەڵام دەدەینەوە و بەرگری لە خۆمان دەكەین".
بەشێك لە قسەكانی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئاڤا میدیا:
- لەلایەن دەزگای دادوەری و ئەمنییەوە ئاگادار نەكراومەتەوە كە فەرمانی دەستگیركردنم هەیە.
- تەعەدا لە هیچ كەس قبووڵ ناكەین.
- حكومەت و دەزگای ئەمنی لە سلێمانی نەماوە و تاكە كەسێك بە تەنها حوكم دەكات.
- بڵاوەپێكردنی هێز لە دەوروبەری ماڵەكەم تەعەددایە.
- ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان خۆیان بە تاوانی كوشتن تۆمەتبارن.
- قبووڵ ناكرێت حیزب لە شوێنی حكومەت هێز بجووڵێنێت.
- داوا لە خەڵكی سلێمانی دەكەین دان بەخۆیان بگرن.
- بەردەوام هەڕەشە لەسەر ژیانم هەبووە و لەبەر خاتری خەڵكی بەشەرەفی سلێمانی ماومەتەوە.
- بافڵ بۆی نییە لە جیاتی دادگا و پۆلیس ڕادەستی یاسام بكات.
- هەمیشە حەزمان كردووە یاسا سەروەر بێت.
- ئەوەی دەكرێت چەتەگەری و مافیاگەرییە.
- لەڕێگەی میدیاكانەوە زانیم فەرمانی دەستگیركردن بۆ من دەركراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






