
وێنەی محەممەد شیاع سوودانی و بەردەم هۆتیل لالەزاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی حکومی ئاشکرای کرد، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تیمێکی لە ڕاوێژکارانی ڕەوانەی سلێمانی کردووە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە دوای دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 21-8-2025 هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان لەلالەزار گرت و دوای گرژی ڕووبەڕووبوونەوە بەرەبەیانی هەینی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ڕێبوار حامی حاجی غالی دەستگیر كران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، ڕاوێژکارەکانی سوودانی هەریەکەن لە حامید موسەوی، عەبدولئەمیر تعێبان و حوسێن عەلاوی، بەیانیی ئەمڕۆ بەغدایان بەرەو سلێمانی بەجێهێشتووە.
زانیاریی زیاتر: تیمەکەی سوودانی دەستپێشخەرییەکی سیاسییان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هێناوە، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە جێی ڕەزامەندیی هەردوولا بێت و دۆخەکە لە گرژییەکانی ئێستا هێوربکاتەوە.
هاوکات زانیارییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە حکومەتی عێراق نایەوێت بارودۆخی سلێمانی خراپ بێت، بەتایبەت لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی کە لەناوچەکە هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت





