ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی ئاسایش و ئاڤا بەهدینان
ئاڤا نیوز
ئاسایشی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو کەسەی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 20-8-2025، ستافی ئاڤا بەهدینان کە لە پەیامنێرمان شەرمین سەلمان و ڕێبەر تەمەری کامێرامان پێکهاتبوون، لەکاتی بەدواداچوون بۆ ئاشكرا کردنی کەیسی ساغکردنەوەی مریشکی ماوەبەسەرچوو و دووبارە خستنەوە بازاڕی، لەسەر شەقامێکی سەرەکی ناحیەی زێلکان لە سنووری قەزای شێخان کەسێک هێرش دەکاتە سەریان و هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستیان بەسەر کۆگایەکدا گرت کە مریشکی بەستووی ماوەبەسەرچووی تێدا هەڵگیرابوو، ئەمەش بەمەبەستی دووبارە گۆڕینی کیس و بەروارەکانیان، تاوەکو لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
لەدوای ئەوەی ستافی ئاڤا بەهدینان مۆڵەت وەردەگرن بۆ چوونە ئەو شوێنە تاوەکو ڕوماڵی ئەو کەیسە بکەن، کەسێک دێت لەبەردەم کامێرا هەڕەشەی کوشتن لە پەیامنێر و کامێرامانی ئەو کەناڵە دەکات.
ئێستا ئەو کەسە لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکراوە و بەگوێرەی ئەو ماددەی لەسەری دەستگیر کراوە، پەڕاوی لێکوڵێنەوەی بۆ کراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ستافی ئاڤا بەهدینان پیشەییانە و وەکو ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی سنووری بادینان دەکات، تاوەکو ئێستاش چەندین کەیسی دەرچوون لە یاسای ئاشکرا کردووە و دواتر ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری کراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 25 ساڵ، ژنێک بەهۆی ژیریی دەستکردەوە گوێی لە دەنگی خۆی دەبێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بە هێڵی ئاسن ئازەربایجان و نەخچەوان پێکەوە دەبەستێتەوە