
ئەکتەری دیاری ئێرانی میهرداد فەلاحەتگەر، لەکاتی ڕۆڵ بینین لە درامای یوسفی پێغەمبەر
ئاڤا نیوز
ئەکتەری دیاری ئێرانی میهرداد فەلاحەتگەر، کە لە زنجیرە درامای " پێغەمبەر یوسف" ڕۆڵی سینۆهەی پزیشکی بینی، تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە.
ببینە و ببیستە: بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی میهرداد فەلاحەتگەر، سینەماکار و ئەکتەری دیاری ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی لێ دەکەوێتەوە، چونکە لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا زۆر بێهێز و لاواز دەردەکەوێت و داوا لە خەڵک دەکات دوعای بۆ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا فەلاحەتگەر بە دەنگێکی نزم قسە دەکات و باس لەوە دەکات کە چەند ساڵێکە تووشی شێرپەنجە بووە و چارەسەری کیمیایی وەردەگرێت، تا ئێستاش 32 جار دەرمانی کیمیایی وەرگرتووە، بەڵام هێشتا نەخۆشییەکەی چارەسەر نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: میهرداد فەلاحەتگەر درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت، بۆ چاندنی ددان سەردانی پزیشکی کردووە، بەڵام دەرکەوتووە تووشی شێرپەنجە بووە و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا سەردانی تارانیان کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لە کۆتاییشدا داوا لە خەڵک دەکات دوعای بۆ بکەن بۆ ئەوەی تەندروستیی باش بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





