
بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا لەلایەن ئۆکرایناوە
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی دوور مەودا لەگەڵ مەرجی بەکارهێنان بە ئۆکراینا دەردەبڕێت و ڕووسیاش هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی کاروانی مووشەکەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ فشار خستنە سەر مۆسکۆ بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەست و کۆتایهێنان بەجەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لە نوێترین هەنگاودا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سێ هەزار و 350 مووشەکی دوور مەودا بە کیێڤ دەردەبڕێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان کە لە زاری بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپەوە گواستوویانەتەوە بڕیار وایە کیێڤ لە ماوەی شەش هەفتەی داهاتوودا سێ هەزار و 350 مووشەکی دوور مەودای بەدەست بگات کە لە نێویاندا مووشەکی بەرگریی ئاسمانی لەخۆدەگرێت، نرخی گشتی ئەم گەڕەی مووشەکەکان 850 ملیۆن دۆلارە و بە پێی بەڵگەنامەی فرۆشتنەکە ڕەزامەندی پنتاگۆن مەرجە بۆ بەکارهێنانی مووشەکەکان لە لایەن ئۆکرایناوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەردەوامی پشتیوانییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا بە گەورەترین ڕێگری بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ ناوبرد و ڕایگەیاند، ڕووسیا مافی تەواوی هەیە بۆ بە ئامانج گرتنی ئەو مووشەکانە لە کاتی گواستنەوەیان بۆ ئۆکراینا و ڕێگە بە پڕچەککردنی کیێڤ نادات.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
24 ئاب
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
24 ئاب
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب