میدیا ئیسرائیلییەکان: ئامادەکاری بۆ سەردانی ترەمپ بۆ ئیسرائیل دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی نێوان نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان ئاشكرای دەکەن، نیازێک هەیە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکۆتایی ئەمساڵدا سەردانی ئیسرائیل بکات، لەم بارەیەوە ئامادەکارییەکان دەستپێکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تۆڕی ئیسرائیل 24 ئاشکرای دەکات و دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی و ئەمریکی بوونی ئەو پەیوەندییەیان پشتڕاستکردەوە و دەڵێن، ''پەیوەندیی سەرەتایی لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکادا بەڕێوەدەچێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا''.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشكی سپی هەر یەکە لە واشنتن و تەلئەبیب پەیوەندییەکانیان چڕترکردەوە، تاوەکو ئێستا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سێجار لەکۆشكی سپی لەلایەن ترەمپەوە پێشوازی لێکراوە.
باکگراوند: دوایین سەردانی ترەمپ بۆ ئیسرائیل لە ماوەی یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا بوو لە مانگی ئایاری 2017ـە، ئەگەر ئەم سەردانە ڕووبدات دەبێتە یەکەم سەردانی ناوبراو لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بۆ ئیسرائیل.
ئەمەش بزانە: ترەمپ لە یەکەم گەشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی هەر یەکە لە سعودییە و قەتەر و ئیمارات کرد چەندین ڕێککەوتنی لەبواری جیاجیا لەگەڵ وڵاتانی ناوبراو واژۆکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
367 پارچە زەوی دیکە لەسنووری دهۆک زەوی دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاراس شێخ جەنگی وەڵامی میدیاکانی یەکێتی دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
367 پارچە زەوی دیکە لەسنووری دهۆک زەوی دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاراس شێخ جەنگی وەڵامی میدیاکانی یەکێتی دەداتەوە