
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهوور شێخ جەنگی و ئەو کەسانەی کرد کە سەر بەهێزی دووپشکن و لای ئاسایش دەستبەسەرن، هاوکات زانیاری وردی لەوبارەیەوە خستە ڕوو.
لێدوانی فەرمی: سلێمان موحسین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 11:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تیمی دەستەکەمان سەردانی لاهوور شێخ جەنگی و ئەو بەندکراوانەمان کرد کە سەر بەهێزی دووپشکن لە زیندانی ئاسایش و لە کانی گۆمە دەستبەسەرن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمانەشی وت:
- لاهوور شێخ جەنگی بە سەردانەکەمان دڵخۆشبوو، وتی؛ یەکەم تیمن کە هاتوون سەردانم بکەن، لەگەڵ خێزانەکەم پێشتر بە تەلەفۆن و بە ڤیدۆیۆ قسەم کردووە.
- بۆ ماوەی 40 خولەک لەگەڵ لاهوور جەنگی دانیشتین و کێشەی تەندروستی نەبوو، وتی؛ ''ئەشکەنجە نەدراوم''.
- داوامان کرد کە لاهوور جەنگی پارێزەرەکەی ببینێت.
- لاهوور شێخ جەنگی لە ژوورێکی ئاساییدا بەندکراوە و پێداویستییەکانی وەک سیسەم، تیڤی لە ژوورەکەدا هەبوو، چەند کتێبێکی لەسەر داوای خۆی بۆ هێنرابوو کە دووانیان ئینگلیزی بوون، هەروەها خواردنی وەک بەندکراوەکانی دیکە بۆ دابین دەکرێت.
- لاهوور شێخ جەنگی وتی، ''کامێرا بۆ ژوورەکەم نەهێنراوە و بە زۆر هیچ لەسەر من جێبەجێ نەکراوە''.
- لاهوور شێخ جەنگی، ''ئەم بابەتە چاوەڕوانکراوبووە، پێشتر لەگەڵ کونسوڵخانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، هەروەها لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی ئەوەم کردووە کە مەترسییەکی وام لەسەر هەیە''، هەروەها لە ڕێگەی کەسێکی نزیکی خۆمەوە هەڕەشەم بۆ هات، بەم جۆرەبوو ''دوای دەستگیرکردنی شاسوار نۆرەی لاهوورە''.
- لاهوور شێخ جەنگی، ''کێشەکە لە سلێمانییە، پێمخۆشە دادگاییەکەم لە سلێمانی نەبێت''.
سلێمان موحسین ئاماژەی بەوەش کرد، 162 کەس لە هێزی دووپشک دەستگیرکراوە، "ئێمە لەگەڵ بەشێکیان دانیشتین، وتیان توندوتیژییان بەرامبەر نەکردووین، بەڵام یەکێک لەوانەی بەندکرابوو وتی ''من بەسەردان هاتبووم بۆ لای کەسێکم لە هێزی دووپشکە، بەڵام سەربەو هێزە نیم و دەستگیرکراوم.''
وتیشی، "لەگەڵ خێزانی بەندکراوەکان دانیشتین، پێمان ڕاگەیاندن کە توندوتیژی بەرامبەر بەندکراوەکانیان نەکراوە". هاوکات، ئەوانەی بەندکراون حوکمەکانیان جیاواز دەبێت، تێیاندایە کە ئازاد دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش دا کە "خێزانێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناوی کوڕەکەیان پێداین و داوایان کرد بزانین لەنێو بەندکراوەکاندایە، ئێمەش پرسیارمان بۆ کرد، زانیمان لە زیندانی کانی گۆمە بەندکراوە، بۆیە داوامان لێکردن ڕێگە بەو بەندکراوە بدەن لەگەڵ دایکی قسە بکات و ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرت".
- ئەو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنەی دەستەی مافی مرۆڤ لە ئاڤا میدیاوە داوایەک ئاراستەی خەڵک دەکات، ئەگەر هەر خێزانێک سۆراخی کوڕەکەی نازانێت، ناو و زانیارییەکانیان بۆ بنێرن تاوەکو بەدواداچوونی بۆ بکەن.
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 22-8-2025، شەڕ و پێكدادانی سەخت لە هۆتێل لالەزار، لەنێوان هێزەكانی یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل هەڵگیرسا و چەكی قورس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهێنرا، دەرەنجام سەرۆکی بەرەکە و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی نێو هۆتێلەکە دەستگیرکران و ژمارەیەکیش کوژران و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






