لە خورماتوو 500 دۆنم زەویی جووتیارانی کورد بە عەرەبی هاوردە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لە خورماتوو 500 دۆنم زەویی جووتیارانی کورد بە عەرەبی هاوردە دەدرێت

دیمەنێکی هێزەکانی سوپای عێراق لە گوندی تەپەسەوز لە خورماتوو

ئاڤا نیوز

بە پاڵپشتی هێزەکانی سوپای عێراق 500 دۆنم لە زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو بە عەرەبی هاوردە دەدرێت. جووتیارانی کورد لە سنوورەکە خێمەیان هەڵداوە و دووپاتی دەکەنەوە، لەژێر هیچ فشارێک دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن.

چیرۆکی سەرەکی:
دوای ئەوەی دادگای خورماتوو بڕیاریدا 500 دۆنم زەوی جووتیارانی کوردی گوندی تەپەسەوز بە ‌عەرەبی هاوردە بدرێت، سوپای عێراق دەیەوێت بەزۆر بەڵێننامە بە جووتیارانی کورد پڕبکاتەوە و ئەو زەوییانە بە جووتیارانی عەرەب بدات.

زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کەرکووک وتی، هێز لە خورماتووەوە بە ئاراستەی گوندی تەپەسەوز دەستی بە جووڵە کردووە، بەپێی زانیارییەکان دەیەوێت ئەمڕۆ دەستبکات بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێدانی زەوی کوردان بە عەرەبی هاوردە.

زانیاریی زیاتر: جووتیارانی گوندی تەپەسەوز گردبوونەتەوە و خێمەیان هەڵداوە و دووپاتی دەکەنەوە، ئەو زەوییانە لە باب و باپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە و لەژێر هیچ فشارێک دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن.

کاریگەری و لێکەوتەکان: پێدانی زەوی جووتیارانی کورد بە عەرەبی هاوردە کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەکاتەوە و کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتر لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی عێراق  كوردانی ناوچەكە بۆ ناوچەی دوورەدەست ڕاگوێزراون و پاشان عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر زەوییەكانیان و داگیریان كردوون.

ئەمەش بزانە: گوندی تەپەسەوز یەکێکە لە گوندەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە سنووری قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەددین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ