
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی فراوان سەبارەت بە غەززە دەکرێت. پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایییەکی زۆر باش و یەکلاکەرەوە دەبێت.
وێنە گەورەکە: شەڕی غەززە لە دووەم ساڵی نزیکدەبێتەوە بەڵام تەواوی هەوڵەکان تاوەکو ئێستا دەرئەنجامێکی ئەرێنییان بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە نەبووە، نێردەی ئەمریکاش لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە غەززە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی فراوان سەبارەت بە غەززە دەکات، دەشڵێت، پێویستە پێش کۆتایی هاتنی ساڵ ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت.
زانیاریی زیاتر: پێشتریش ویتکۆف ئاماژەی بەوەکردبوو، هیوادارە تا کۆتایی ئەمساڵ شەڕەکانی ئۆکراینا و غەززە و دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ترەمپ ڕۆژانی ڕابردوو باسی لەوەکرد کە لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا، کۆتایییەکی زۆر باش و یەکلاکەرەوە دەبێت سەبارەت بە غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






