لە كابینەی نۆیەم 52 کێڵگەمین لە مین پاکكراونەتەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان كراونەتەوە
- کوردستان
- 27 ئاب

مینێکی نەتەقیو لە یەکێک لە یەکێک لە کێڵگەکانی مین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، زیاتر لە 11 ملیۆن و 373 هەزار و 50 مەتر دووجا زەویی هەرێمی كوردستانیان لە مین و تەقەمەنی پاككردووەتەوە، بە واتای پاككردنەوەی تێكڕای 52 كێڵگەی مین كە ئێستا ڕادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوە.
وێنە گەورەكە: لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و پاراستنی سرووشت و ژینگەی كوردستان، حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە کابینەی نۆیەم، کارێکی بەرچاوی بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی بە مین و تەقەمەنییەکان چێنراون، ئەنجام داوە.
لێدوانی فەرمی: نیازی خالید ئەرگوشی، جێگری سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ڕووی لەناوبردنی مین و تەقەمەنییەوە، تیمەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی زیاتر لە 20 هەزار و 856 مین و هەروەها زیاتر لە 125 هەزار و 627 پارچە تەقەمەنیی دیكەی پاشماوەی جەنگ، کە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بوون لەسەر سەلامەتیی خەڵک.
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا، دەزگای گشتیی کاروباری مین هەڵمەتێکی چڕی هۆشیار کردنەوەی دەست پێ کردووە بۆ گەیاندنی پەیامەکانی مەترسیی مین و تەقەمەنی بە هاووڵاتییان. تیمەکانی هۆشیاریی ڕۆژانە لە گەرمیانەوە تاوەکوو زاخۆ، سەردانی ناوچە سنوورییەکان و ئەو ناوچانە دەکەن، کە لە نزیک کێڵگەمینەکانن، بۆ ئەوەی زانیاریی پێویست بە خەڵک بگەیەنن و ڕێنماییان بکەن، كە چۆن خۆیان بپارێزن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جێگری سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین گوتیشی، بە مەبەستی پاراستنی گیان و سەلامەتییان، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە کاتی بینینی مین و تەقەمەنی، یان لە حاڵەتی هەبوونی هەر مەترسییەک، بەپەلە پەیوەندی بە ژمارە (182) بکەن. ئەم ژمارەیە هێڵی گەرمی تایبەت بە دەزگای گشتیی کاروباری مینە و دەتوانن بێبەرامبەر پەیوەندی پێوە بکەن و دەزگاکەی لێ ئاگادار بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






