
ئەو شوانکارەی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەست دا
ئاڤا نیوز
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەنجێکی شوانکار لە گوندی ناوەندەی دەڤەری سۆران، لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە بناری چیای هەڵگورد، بەر مینێک کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا. ئەمە دەیەمین حاڵەتی بەرکەوتنە بە مین لە سنووری سۆران لەمساڵدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکە لە نزیک خواری میران ڕووی داوە، کاتێک گەنجەکە بە ناوی کارزان میرزا، تەمەن 25 ساڵ، بەر مینێکی جۆری ڤاڵمارا ڤی شەش (Valmara V6) کەوتووە. بە گوتەی شوانکارەکانی دیکەی دەورووبەر، دەنگی تەقینەوەکە زۆر بەرز بووە و بەو هۆیەشەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بینیویانە کارزان گیانی لەدەست داوە. دواتریش تیمەکانی تەندروستی سۆران تەرمی گەنجەکەیان گواستووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی هەولێر بە هاوار عەباس، بە پەیامنێری ئاڤای ڕایگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە بە حاڵەتێکی تەقینەوەی مین لە بناری چیای هەڵگورد. دوای بەدواداچوونمان و گەیشتنی تیمەکان، بەداخەوە دەرکەوت گەنجێک بە ناوی کارزان میرزا کە خەڵکی گوندی ناوەندەیە و پیشەی شوانە، بەر مین کەوتووە و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەمە دەیەمین حاڵەتی بەرکەوتنە بە مین لە سنووری سۆران لەمساڵدا، کە بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسیش بە سەختی بریندار بوون. ڕابەر ئەنوەر باسی لەوەش کرد کە 70%ـی کێڵگە بە مین چێنراوەکانی هەرێمی کوردستان لە مین پاک کراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت





