ئەنجوومەنی ئاسایش: نابێت برسێتی لە غەززە وەک چەکی جەنگ بەکاربهێنرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند منداڵێک کە سەرەیان گرتووە تاوەکو بڕێک خۆراکیان دەستکەوێت
ئاڤا نیوز
دۆخی غەززە خراپە و ڕۆژانە چەندین حاڵەتی مردن بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکیەوە تۆمار دەکرێت، لە دانیشتنێکیدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززەوە ئاشکرای کرد، کە برسێتی لەو کەرتە دروستکراوی مرۆڤە و داوا لە ئیسرائیلیش دەکات دەستبەجێ هەموو سنووردارکردنێکی گەیاندنی هاوکارییەکان ڕابگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان جگە لە ئەمریکا، برسێتیەکەی غەززەیان بە قەیرانی دروستکراوی مرۆڤ ناساند و هۆشداریشیان دا کە بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکی جەنگ بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە.
زانیاریی زیاتر: لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، 14 ئەندامی ئەنجوومەنەکە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و بێ مەرج و هەمیشەیی و ئازاد کردنی سەرجەم بارمتەکانیان کرد و داوای زیادکردنی هاوکارییەکانیان بۆ ناو کەرتی غەززە کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕیاز مەنسوور، نوێنەری فەلەستین لە دانیشتنی ئەنجوومەن بەشدار بوو و جەختی لەوە کردەوە، ''ئەو توندوتیژییەی لەگەڵ دانیشتووانی غەززە دەکرێت ڕۆژ بە ڕۆژ دڕندانەتر دەبێت"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا شارێکی دیکەی ئۆکراینا کۆنترۆڵ دەکات
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق وەڵامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەداتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەمپی هۆل 232 خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش گەڕێنرانەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
24 ئاب
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
24 ئاب
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا شارێکی دیکەی ئۆکراینا کۆنترۆڵ دەکات
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق وەڵامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەداتەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی ترسناک 27 گوند کەرەنتینە کران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەمپی هۆل 232 خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش گەڕێنرانەوە عێراق
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی خۆکوشتنی ئادەمی تەمەن 16 ساڵان بەهۆی ژیریی دەستکردەوە