
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ سیشەممەی داهاتوو 2/9/2025 دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە 12ی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، ئەمەش لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.
زانیاریی تایبەت: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی گوتی: بەهۆی ئامادەنەبوونی بەڵگەکانی تیمی پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید، هاوکات سکاڵاکاریش ئامادەیی دانیشتنەکە نەبوو، بۆیە دادگایی کردنەکە بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاسوار عەبدولواحید ئێستا لە بەشی گرتن و گواستنەوەی سلێمانییە و بەپێی زانیارییەكان لەو ماوەیەدا جگە لە شاندی دەستەی مافی مرۆڤ ڕێگە نەدراوە بە هیچ كەسێك سەردانی بكات و چاوی پێ بكەوێت، تەنانەت خودی فراكسیۆنی نەوەی نوێش داوایان كردووە و داوای ئەوانیش ڕەت كراوەتەوە. هاوکات لەم ماوەیەدا چەند جارێك هەواڵی تێكچوونی دۆخی تەندروستیی بڵاو بووەتەوە، بەڵام هەر زوو ڕەتكراوەتەوە.
ئەمەش بزانە: جگە لەم سكاڵایانە، سكاڵای دیكەیشی لەدژ تۆمار كراوە كە بەشێكیان هی خاوەن پشكەكانی چاڤی لاندن، دادوەر سەڵاح محەممەد، جێگری سەرۆكی دادگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند كە، لە ماوەی شەش مانگدا هەوڵدەدرێت سەرجەم دۆسییەكانی سەر شاسوار عەبدولواحید یەكلایی بكرێتەوە و هەر كەسێك خۆی بە خاوەن ماف دەزانێت، دەتوانێت سكاڵای لەسەر تۆمار بكات؛ ئەو ئێستا وەك تۆمەتبار لەبەردەم دادگایە نەوەك سەرۆكی جووڵانەوەیەكی سیاسی، دەستگیر كردن و حوكمدانی، بابەتێكی تەواو یاساییە و ڕەهەندێكی سیاسی نییە.
باکگراوند: لەو 12 ئەم مانگەوە تاوەکوو ئێستا ناوبراو لە زیندانە لە شاری سلێمانی و وا بڕیار بوو 13 مانگ دانیشتنی دادگە بەڕێوەبچێت، بەڵام دواتر دواخرا بۆ 21ی مانگ و دادگاییەكە بەڕێوەچوو، بەڵام دادگا بڕیاری کۆتایی نەدا و جارێكی دیكە دواخرا بۆ 28ی ئەم مانگە، بەپێی زانیارییەكانیش هۆكاری دواخستنەكە ئەوە بووە كە شاسوار عەبدولواحید بە دادوەری گوتووە وەڵامی هیچ پرسیارێك نادەمەوە، ئەمڕۆش دادگایی کردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جارێکی دیکە بۆ 2-9-2025 دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






