
سیمکارتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆرەک تیلیکۆم لەگەڵ عێراق دەکات و کۆڕەک تیلیکۆمیش دەڵیت، دانوستانەکانمان بەردەوامن.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، گفتوگۆکانی نێوان کۆڕەک تیلیکۆم و عێراق لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە، ئەگەر هیچ شتێکی لەناکاو نەیەتە پێشەوە، ئەوا لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندییەکانی نێوان کۆڕەک تیلیکۆم و هێڵەکانی دیکە ئاسایی دەبنەوە، بەمەش هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە تۆرەکانی دیکەوە بکەن لە سەرانسەری عێراق و جیهان.
پەیامی فەرمی: دەستەی کارگێڕیی کۆڕەک تیلیکۆم بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێمە هێشتا لە دانوستانی بەردەوامداین لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمیمان نییە. ئومێدەوارین بتوانین بە زووترین کات ئەم کێشەیە بۆ بەشداربووانمان چارەسەر بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: لیژنەیەکی تایبەتمەند لەسەر کێشەکانی نێوان دەستەکە و کۆڕەک تیلیکۆم خەریکی گفتوگۆیە، لیژنەکە ڕاپۆرتەکان ئاڵۆگۆڕ دەکەن و بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان کار دەکەن.
باکگراوند: بە بیانووی کەڵەکەبوون و نەدانەوەی قەرزەکان، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023، چەند سزایەک بەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمدا سەپێنرا، دیارترینیان ڕاگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان کۆمپانیاکە و هێڵەکانی دیکە بوو، هەروەها پچڕانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کۆڕەک بوو لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






